مێژووى هەولێر لە نووسینەکانى مەلا عەبدولڵاى فەرهادى دەستنووسى (موجز تأریخ أربیل) بە نموونە

مێژووى هەولێر لە نووسینەکانى مەلا عەبدولڵاى فەرهادى

دەستنووسى (موجز تأریخ أربیل) بە نموونە

د. دڵشاد محمود عبدالرحمن

زانکۆى سەڵاحەددین/ هەولێر– کۆلێجى ئاداب

dilshad.m.a@su.edu.krd

DOI: https://doi.org/10.31972/ISCHKK19.017  

کلیلەکانى توێژینەوە: مێژوو، مێژوونووسین، فەرهادى، دەستنووس، هەولێر.

 

پێشەکى:

گرنگیی توێژینەوە: شاری هەولێر بە درێژایی مێژوو و قۆناغە جیاوازەكانی، كەسایەتی و كەڵەپیاوی گەورەی تێدا هەڵكەوتووە، كە شوێن پەنجەی دیاریان لەسەر كایە سیاسی و نەتەوایەتی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ئایینییەكانی داناوە. ئەو كەسایەتییانە ئەستێرەگەلی گەشاوەن لە ئاسمانی مێژووی كوردایەتی بە تایبەتی و ناوچەكە بەگشتی. مەلا عەبدولڵای فەرهادی یەكێك بووە لەو كەڵەپیاوانەی بواری ئایینی كوردستانی باشوور و رۆڵ و هەوڵ و كۆششەكانی ئەو دیار و بەرچاون، كە هەموو ژیانی خۆی بۆ زانست و فێركردن و وانەوتنەوە و نووسین وخوێندنەوە تەرخانكردبوو. لەو ئاكامەشدا شاكاری دیاری لەسەر مێژووی شاری هەولێر و زانستە ئایینییەكان تۆماركردووە.  لەبەر ئەمەش بە پێویستمان زانی ناونیشانی ئەم لێكۆڵینەوەیە تایبەت بكەین بە هەوڵ و كۆششەكانی ناوبراو.

ئەم لێكۆڵینەوەیە كە لە ژێر ناونیشانی “مێژووى هەولێر لە نووسینەکانى مەلا عەبدولڵاى فەرهادى دەستنووسى (موجز تأریخ أربیل) بە نموونە”یە، هەوڵێكی زانستییە بۆ زەقكردنەوەی مێژووی هەوڵ و كۆششی كەسایەتییەكی ناوداری ئایینیی شاری هەولێر كە مەلا عەبدولڵای فەرهادییە و ساغكردنەوەی دەستنووسێكی مێژوویی بەهاداری ناوبراو بەناوی (موجز تاریخ اربیل).

پێكهاتەی توێژینەوە: توێژینەوەكە دوو تەوەری سەرەكی لەخۆ دەگرێت؛ تەوەری یەكەمیان كە سێ باس لەخۆ دەگرێت تایبەت كراوە بۆ باسی (ژیان و پێگەیشتن و چالاكییە زانستی و رۆشنبیرییەكانی فەرهادی)، كە بە شێوەیەكی ورد و زانستییانەی هەوڵدراوە زانیارییە مێژووییەكان شی بكرێنەوە و پەنجە لەسەر گرنگترین وێستگەی ژیان و چالاكییە زانستی و رۆشنبیرییەكانی ناوبراو دابندرێت، هەروەها ئاماژە بە نووسین و بەرهەكەكانی بكرێت لە بڵاوكراوە و دەستنووسەكان. تەوەری دووەم كە لە سێ باس پێكدێت، تەرخانكراوە بۆ باسی (مێژووی هەولێر لە نووسینەكانی فەرهادی). لە میانەیدا، بە تایبەتی ئاماژە بە كتێبی (موجز تأریخ أربیل) كراوە و زانستییانە شەنوكەوی دەستنووسەكە كراوە، لە باسی دووەمیشدا باس لە نووسینەكانی دیكەی مەلا عەبدولڵای فەرهادی كراوە سەبارەت بە مێژووی شاری هەولێر. باسی سێیەم و كۆتایییش، تایبەتكراوە بۆ (رێبازى فەرهادى لە نووسینەوەى مێژوودا). لەم باسەدا بە پوختی رێبازی فەرهادی لە نووسینەوەی مێژوودا روونكراوەتەوە و سەرنج خراوەتە سەر لایەنە بەهێز و لاوازەكانی ئەو رێبازە مێژووییەی گرتوویەتیەبەر بۆ نووسینەوەی بەرهەمە مێژووییەكانی.

رێبازی توێژینەوە: تویژەر بۆ گەیشتن بە دەرەنجامێكی باشتر و زانستییانەتر هەردوو رێبازی گێڕانەوەی مێژوویی و رێبازی راڤەكاری پەیڕەو كردووە لە نووسینی توێژینەوەكەدا. چونكە بابەتە مێژووییەكان پێویستیان بە پاشخان هەیە بۆ تێگەیشتن و لێكدانەوەیان و هەڵوەستە لەسەركردنیان.

سەرچاوەكانی توێژینەوە: بۆ ئامادەكردنی ئەم توێژینەوەیە پشت بە چەند سەرچاوەیەكی زانستی و جێی باوەڕ بەستراوە. هەر لە بەڵگەنامە و دەستنووس و كتێب وتار و چاوپێكەوتن و  توێژینەوەكان.

تەواوی توێژینەوە بخوێنەوە

سەرچاوەكان

یەکەم: بەڵگەنامە:

الجمهورية العراقية، وزارة الداخلية، مديرية الاحوال المدنية العامة, البطاقة الشخصية, رقم (942912)، دائرة أربيل، السجل (18), الصحيفة (3592), 24-6-1980.

الجمهورية العراقية، وزارة الداخلية، مديرية الاحوال المدنية العامة, شهادة الجنسية العراقية, رقم المحفظة (49141)، رقم الشهادة (51713), 26-10-1981.

دووەم: دەستنووس:

فرهادي, عبدالله, بغية الحكام في تنظيم القسام, (غير مطبوع).

فرهادي, عبدالله, قدسية المسجد, ( غير مطبوع).

فرهادي, عبدالله, ٲزاهير في رياض الاداب وجواهر بلاغة العرب, ( غير مطبوع).

فرهادي, عبدالله, مناهل الحكمة, ( غير مطبوع).

فرهادي, عبدالله, موجز تاريخ اربيل, ( غير مطبوع).

فرهادي, عبدالله, نزاهة القران الكريم من الشعر, ( غير مطبوع).

فرهادي, عبدالله, صفحات الأیام، (غیر مطبوع).

سێیەم: کتێب:

ابن المستوفی، (1980)، تاريخ إربل, حققه وعلق عليه: سامي بن السيد خماس الصقار, وزارة الثقافة والاعلام, بغداد.

باقر و حميد, طه وعبدالعزيز، (1980), طرق البحث العلمي في التاريخ والآثار, الطبعة الاولى, دار الكتب للطباعة والنشر, الموصل.

البحركي,  طاهر ملا عبد الله,  (2015), حياة الأمجاد من العلماء الأكراد ، الطبعة الأولى، الناشر: دار ابن حزم، بيروت.

البرواري, محمد زكي حسين أحمد, (1999), إسهامات علماء كوردستان العراق في الثقافة الإسلامية ، الناشر: مطبعة وزارة التربية، أربيل.

عثمان, حسن، (1993), منهج البحث التاريخي, دار المعارف, القاهرة.

فرهادي, عبدالله, (2001), الاكليل في محاسن أربيل وشفاء العليل وسقاء الغليل من تراث مآثر علماء وأدباء أربيل, الطبعة الاولى, مطبعة جامعة صلاح الدين, أربيل.

فرهادي, عبدالله, (1952), لمعة البيان في التجويد.

فرهادي, عبدالله, (1956), ايقاع الخلاف ودرء الإعتساف.

فرهادي, عبدالله, (2000), أحسن الصياغة في حلية البلاغة.

فرهادي, عبدالله, (1957), الحج المبرور.

فرهادي, عبدالله, (2001), الاكليل في محاسن اربيل، تاريخ العلماء.

فرهادي, عبدالله, (1957), منافع الصوم ومضار الخمر.

فرهادي, عبدالله, (1985), حديقة الازهار في مولد المختار.

فرهادي, عبدالله, (2000), وجها لوجه مع رسول الله- صلي الله عليه وسلم.

فرهادي, عبدالله, (2004), تبصرة المبتدئ، نظم المقاصد النووية.

مشيحا زخا، (2005)، كرونولوجيا أربيل، ترجمة وتعليق: عبد الاحد نباتي،  دار ئاراس، اربيل.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *