فۆرمناسی حەكایەتی كوردی لەسەر تیۆرەكەی ڤلادمێر پڕۆپ بە نمونەی حەكایەتی( ئەحمەد و كچی قاقانی كچی چین) لە كتێبی(حەكایەتی كوردەواری(1) سێ‌ دەرمان)

فۆرمناسی حەكایەتی كوردی لەسەر تیۆرەكەی ڤلادمێر پڕۆپ بە نمونەی حەكایەتی( ئەحمەد و كچی قاقانی كچی چین) لە كتێبی(حەكایەتی كوردەواری(1) سێ‌ دەرمان)

(PP 23 – 40)

د.سیروان جبار امین , چاوەڕێ‌ نعمت صالح

زانكۆی سۆران-فاكەڵتیی ئاداب-بەشی زمانی كوردی                                                                                                         زانكۆی سۆران-فاكەڵتیی ئاداب-بەشی زمانی كوردی

بڵاوكردنه‌وه‌ : 29/10/2020

DOI: https://doi.org/10.31972/jickpll19.02

پوخته

     حكایەت یەكێك لە ژانرە ئەدەبییە سەر زارەكییەكانە نەوتەوە جیاوازەكانیە گەردوون, ئەم ژانرە بە هۆی سەر زارەكی بونەكەیەوە حاوەن پێكە  و بایەخێكی تایبەتە لە  نێو دنیای ئەدەبیاتدا, چونكە مێژوویەكی دێرێنی هەیە و لە هەمان كاتدا كۆی نەتەوە دەبنە خاوەنی  و بەم پێسەش  بەڵگەنامە و تۆمارێكی گرنگ  لە بارەی ژیان و بیركردنەوە و سەلیقە و بە گشتی شوناسی نەتەوەیی. لە سۆنگەی ئەم بایەخەوە لە  چوارچێوەی  ئەدەبیاتناسی جیهانیدا گرنگییەكی زۆری پێدراوە و كارەكەی پڕۆپ لە ئەنجامی كۆكردنەوەی حەكایەتی زۆرێك لە نەتەوەكان و لێتوێژینەوەیان توانی  هەوڵی  حەكایەتناسی بەرەو ئاقارێكی ئەكادیمی بەرێت لە كۆتایدا چوارچێوە و بنەمایە پێكهێنەرە گشتییەكانی حەكایەت دەست نیشان بكات و  لە شێوەی تیۆرێك لە بارەی  حەكایەت بیخاتە ڕوو. ئەم هەوڵەی پڕۆپ كارێكی زانستییە بۆ ناساندنی حوكایەت و جیاكردنەوەی لە ژانرە نزیك و هاوشێوەكانی وەكو ئەفسانە, هەروەها دامەزراندنی ناسنامەیەكی ژانریی سەربەخۆ بۆ دەقی ئەدەبی.

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكی ئەكادیمییە بۆ نیشاندان و شیكردنەوەی  حەكایەتی كوردی لەسەر بنەمای تیۆرەكەی پڕۆپ, هەروەها دیاریكردنی پێگەی حەكایەتی كوردی لە نێو حەكایەتی جیهانیدا.نمونەی وەرگیراوی توێژینەوەكە حەكایەتێكە لە كتێبی كوردەواری(1) سێ‌ دەرمانە.

ئەم توێژینەوە هەوڵێكە بۆ شیكردنەوەی حەكایەتی كوردی بە پێی تیۆرێكی جیهانی لە بارەی حەكایەتناسی, كە لەی زۆربەی نەتەوەكان كاری پێكراوە. تیۆرەكەی ڤلادمیر خاوەنی سی و یەك بنەمایە دیاریكردەوە. بە مەبەستی ئەوەی لایەنی فۆرمی حەكایەت دەست نیشان بكات  و ئێمەش لەم توێژینەوەیەدلاا هەمان ئەو بنەمایانەمان كردەوە بە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی دەقێكی  حەكایەتی كوردی و دیاریكردنی ئاستی لێكچوونیان و ئەمەش بۆ خۆی پێوانەكردنی حەكایەتی كوردی لەسەر بنەمای تیۆرێكی بەربڵاوی حەكایەتناسی لە جیهاندا.

دەستەواژە گرنگەکان: یەزیدی – حەكایەتی كوردی، بنەماكانی حەكایەت، ڤلادمێر پڕۆپ

تەواوی توێژینەوەکە بخوێنەوە

سەرچاوەکان:

2-8-لیستی سەرچاوەكان

2-8-1سەرچاوە بە زمانی كوردی

1-ئەدەبی میللیی و فۆلكلۆریی, ب3, د. ئیدریس عەبدوڵڵا, چاپی یەكەم, چاپخانەی حاجی هاشم, هەولێر, 2014.

2-ئەفسانە, نەبیلە ابراهیم, وەرگێرانی (محمەد بەدری), چاپی یەكەم, چاپخانەی علاْ , بەغداد, 1986.

3-ئەفراندن و مرد لە ئەفسانەی كوردیدا”بە پێی ئاڤێستا و دەقە پەهلەوییەكان”, فەرهاد عزیز, چاپی یەكەم, چاپخانەی حاجی هاشم, هەولێر, 2013.

4-ئەفسانە و مەعریفە, خەسرەو میراودەلی, چاپی یەكەم, پاپخانەی پەنجەرە, سلێمانی, 2016.

5-هەقایەتی كوردەواری(1)سێ‌ دەرمان, عزیز گەردی, چاپی یەكەم, چاپخانەی ڕۆژهەڵات, هەولێر, 2014.

6- حەكایەتی خوارفی كوردیی لە ڕووی مۆرفۆلۆژیەوە, د. شوكریە رسول, چاپ؟, چاپخانە؟, شوێن

, 2003.

7-گەڕان بە دوای نەمریدا, مەولود ئیبراهیم حەسەن, چاپی یەكەم, چاپخانەی ئاراس, هەولێر, 2002.

8-فەرهەنگی ئەدەبی, د. موحسین ئەحمەد عومەر, چاپی یەكەم, چاپخانەی حەمدی, سلێمانی, 2012.

9-فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی, نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد, چاپی یەكەم, چاپخانەی بینایی, سلێمانی,2011.

2-9-1سەرچاوە بە زمانی فارسی

10-ریخت شناسی قصە, كاشگیر, چاپ اول, چاپخانە میخك, محل؟, 1368ه.

11-ریخت شناسی قصەهای پریان, ولادمیر پراپ, ترجمە (فریدون بدرەای), چاپ چهارم, تهران, 1396ه.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *