دلاوەر قەرەداغى و سوهرابى سپێهرى لە بازن – SUE Conferences

دلاوەر قەرەداغى و سوهرابى سپێهرى لە بازن

دلاوەر قەرەداغى و سوهرابى سپێهرى لە بازن 

 (PP 205 – 219)

پ.ى.د.سافيە محەمەد ئەحمەد

بەشى كوردى، كۆليژى پەروەردەى بنەڕەت   زانكۆى ڕاپەڕين

safya.kurde@uor.edu.krd

بڵاوكردنه‌وه‌ : 29/10/2020

DOI: https://doi.org/10.31972/jickpll19.14

پوختەى توێژينەوە

         هەموو دەقێكى ئەدەبى خاوەن سيما و تايبەتمەندى دياريكراوى خۆيەتى، ئەمەش ڕاستەوخۆ پەيوەستە بە شێواز و ژيانى خاوەن دەق و ئەو  قۆناغە ئەدەبييەى دەقەكەى تێيدا هاتۆتەكايەوە؛ بۆيەش دەقى لێكجياواز و هەمەچەشن بوونيان هەيە سەرەڕاى بوونى چەندين خاڵى هاوبەش.

قوتابخانە و پسپۆڕانى بەراوردكارى هۆكار و كەناڵ گەلێكى هەمەجۆرييان دەستنيشانكردوون،  كە سەرچاوەى  گەشەسەندن و لەدايكبوونى دەقى ئەدەبى داهێنەرانەن، كە هەندێكجار بە ئاشكرا و زۆربەى كاتيش لە ميانەى شيكردنەوە و تێڕامان لە سەرجەم ڕەهەند و پێكهاتەى ناوەكى و دەرەوەى دەقە ئەدەبييەكان، ڕەخنەگر و توێژەران دەگەنە ئەو ئەنجامە. نوسەر هەرگيز ناتوانێت كارتێكراو نەبێت و دووربێت لەو هۆكارە دەروونى و ئاڕاستە و شەپۆڵە هزرى و ئەدەبييانەى، كە لە چواردەوريدا خوول دەخۆن.

ئێمە دواى تێڕامان و تەتەڵەكردنى دەقەكانى هەردوو شاعير گەيشتينە چەندين سەرەداوى گرنگ و سەرەكى لەم بوارەدا و ئەم توێژينەوەيەمان لەم سۆنگەيەوە بە ئەنجام گەياندووە. بێ باسكردن و گەڕانەوە بۆ باسكردنى ئەدەبى بەراوردكارى و لە پێناو خۆ بە دوورگرتن لە بابەتە تيۆرييەكان ڕاستەوخۆ بە شێوەيەكى پوخت و زانستيانە هەوڵمانداوە باس لە دوو بابەتى سەرەكى و گرنگى كاريگەربوونى شاعيرى نوێخوازى كورد(دلاوەر قەرەداغى) بە شاعيرى فارس(سوهرابى سپێهرى) بكەين، يەكەميان: ئەو كەناڵ و هۆكارانەى بوونەتە سەرچاوەى دروستبوون و گواستنەوەى كاريگەربوونەكە، دووەميشيان: ئەو ئەدگار و سيمايانەى كاريگەربوونى(دلاوەر قەرەداغى) بە (سوهراب) دەردەخەن، لە ڕووى ڕوخسار و ناوەرۆكەوە؛ بۆيە بە شێوەيەكى پراكتيكى چەندين دەقمان وەرگرتووە لە بەرهەمەكانى هەردوو شاعير و بەراوردمان كردوون.

توێژينەوەكە بە چەند خاڵێك ئەو ئەنجامانەى خستوونەڕوو، كە بەدەستى هێناون، لە كۆتايشدا ليستى ئەو سەرچاوانەى  سوديان لێوەرگيراوە و پوختەى توێژينەوەكە بە زمانەكانى عەرەبى و ئينگليزى خراونەتەڕوو.

وشە گرنگەكان: شاعير، بەراورد، كاريگەربوون، كەناڵ، دەقى شيعرى.

تەواوی توێژینەوەکە بخوێنەوە

سەرچاوەکان

قورئانى پيرۆز

يەكەم: كوردييەكان

أ- كتێب:

١-ئازاد بەرزنجى، عاشق هەميشە تەنيايە(ژيان و شيعرى سوهرابى سپهرى)، ناوەندى غەزەلنووس، سلێمانى،٢٠١٤.

٢-ئيبراهيم ئەحمەد شوان، بەراوردى ئەدەبى(تيۆرى و پراكتيك)، چاپخانەى زانكۆى سەڵاحەددين، چ.١، هەولێر، ٢٠١٤.

٣-دلاوەر قەرەداغى، جادەى مێخەك(كۆى شيعرەكان(١٩٩٢-٢٠١٢)، بەرگى يەكەم، ناوەندى ڕۆشنبيرى ئەندێشە، سلێمانى، ٢٠١٣.

٤- دلاوەر قەرەداغى، جادەى مێخەك(كۆى شيعرەكان(١٩٩٢-٢٠١٢)، بەرگى دووەم، ناوەندى ڕۆشنبيرى ئەندێشە، سلێمانى، ٢٠١٣.

٥-سۆران مامەند عەبدوڵڵا، نۆستالژيا لە شيعرى هاوچەرخى كورديدا بە نموونەى شيعرەكانى عەبدوڵڵا پەشێو، ئەنوەر قادر محەمەد، سەباح ڕەنجدەر، ناوەندى ئاوێر، هەولێر، ٢٠١٦.

٦-عەزيز گەردى، ئەدەبى بەراودكارى، چاپخانەى كۆڕى زانيارى كورد، بەغدا، ١٩٧٨.

7-عەزيز گەردى، سەروا،دەزگاى ئاراس،هەولێر،١٩٩٩.

ب- گۆڤار  ڕۆژنامە

٨-دلاوەر قەرەداغى، سەفەرى شاعير گوڵەوەچنيكردنى كۆى ئەزموونێكە لە خەون و ڕامان لە ترۆپكى منداڵێتيياندا، سازدانى:سۆران عەزيز و رابەر فاريق، ڕۆژنامەى كوردستان راپۆرت،ژمارە(٤٤٤) ، ٢٩ ى ئايارى ٢٠٠٨.

٩-دلاوەر قەرەداغى، دەقى شيعرى بريتييە لە ژەنينى وشە لە دێرى مۆسيقاييدا، سازدانى: عەبدولموتەليب عەبدوڵڵا، گۆڤارى ڕامان، مانگى تەمموز، ژمارە(١٤٦)،٢٠٠٩.

پ- ديدار

١٠- دلاوەر قەرەداغى، ديدارى نامەيى لە ڕێگەى ئينتەرنێتەوە، سافيە محەمەد ئەحمەد،١٠/٩/٢٠١٩.

١١- دلاوەر قەرەداغى، ديدارى نامەيى لە ڕێگەى ئينتەرنێتەوە، سافيە محەمەد ئەحمەد،١٣/٩/٢٠١٩.

دووەم: بە عەرەبى

١٢- محمد عزام، النص الغائب،(تجليات التناص في الشعر العربي)، اتحاد الكتاب العرب، دمشق، ٢٠٠١.

سێيەم: بە فارسى

Leave a Reply

Your email address will not be published.

2 reviews