كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی صافی هیرانی

كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (صافی هیرانی)

-نەوای شیعر و چرای نیشتمان-

یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆلیژی پەروەردە-شەقڵاوە

١٦ و ١٧ ی نیسانی ٢٠٢٤

شوێنی كۆنفرانس: كۆلیژی پەروەردە- شەقڵاوە

تەخەللوس »صافی «بوو مستەفایە کاکی هیرانی
لە شیعری ساف و وردی عالەمێ مەبهووت و حەیرانی      (خادیم)

كورتەژیانی صافی

ناوی تەواوی  (كاك مستەفای كوڕی كاك عەبدوڵڵای سانی) ناسراو بە سافی هیرانییە. سەرەتا بۆ فەقێیەتی لەلای مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای باوكی لە هیران و پاشان لە مهاباد لای قازی علی باوكی پێشەوا قازی محمد خوێندوویەتی. بۆ خوێندنی فەقێیەتی چووە بۆ زۆربەی ناوچەكانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان. سافی خۆی و بنەماڵەكەشی دیندار و خوداپەرست بوون. خاوەنی دیوانێكی گەورەیە و شیعری بە هەر چوار زمانی كوردی و عەڕەبی و توركی و فارسی هەیە. لەنێو شاعیراندا هونەرمەندانی كورد زۆرتر شیعرەكانی ئەویان كردووە بە گۆرانی.

لە تەمەنی (30) ساڵیدابووە كاتێ‌ باوكی كۆچی دوایی كردووە, هەر لەو كاتەوە بووە بە جێنشین و بە (كاكە مستەفای هیرانی) ناوی دەركردووە, بەم شێوەیە خزاوەتە نێو قۆناغێكی نوێ‌ لە ژیانیدا بۆ تەواوكردنی زنجیرەی تەریقەتی قادری.

شیعری ڕێك و لەباری هەبووە لەبارەی عیشق و دڵداری, هەر لە تەمەنی چواردە ساڵیدا دەستی بە شیعر هۆنینەوە كردووە, بەڵام لەگەڵ وەرگرتنی نازناوی (كاك) و دانیشتنی لە جێگای باوكی, عالەمی ماددی وەلاناوە بۆ عالەمی مەعنەوی و لە پاشان بووە بە مەرجعی مورید و دەروێشان و عاشقانی ڕێگەی خوا پەرستی. لە بەراووردی (لاهووت) و (ناسووت) دا, پلە و پایەی بەرزی بەدەست هێناوە, هەر لە ڕێگای شیعرە پڕ عیشق و تەسەوفەكانیەوە, دەنگی (یاگەیلانی) گەیاندۆتە كۆڕی وەفادارانی ئەو ئەزموونە كە قوتابخانەیەكی تەسەوفی و شیعری تایبەت بووە.

(سافی) هەست ناسك, یەكێك بووە لە ڕێزی ئەو شاعیرە ناسراوانەی كە تەسەوف و ئەدەبیان بەیەكەوە كۆكردۆتەوە, لەسەر هەمان ڕێبازی (جەزیری) و(حەریق) و (مەحوی), عیشق و تەسەوف لای (سافی), بە جۆرێك بووە كە هەموو جەستەی پێكاوە.

سافی لە ساڵی 1873 لە هیرانی ناوچەی خۆشناوەتی لەدایك بووە و لە 12 ـی 2 ـی 1942 كۆچی دوایی كردووەو لە هیران لەو گۆڕەدا نێژرا كە بەدەستی خۆی هەڵی كەندبوو.

ڕێكەوتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكە:16-17/4/2024

شوێنی بەڕێوەچوونی كۆنفرانس: لە هۆڵی هوتێلی خانزاد لە شەقڵاوە

ناساندنى كۆنفرانسەكە

ئەم كۆنفڕانسە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەیەكی زانستیی لەبارەی بیر و بەرهەمەكانی عاریف و شاعیری ناسراو صافی هیرانی  (1873-1942) لە بوارە جۆربەجۆرەكانی ئەدەبیات، تەسەووف، زمان و ئایین وەك دەروازەیەك بۆ زیاتر ناساندنی تا بەو هۆیەوە توێژینەوەی ئەكادیمیی لەبارەوە بۆ بكرێ.

هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم كۆنفڕانسە

-هزر و بۆچوونەكانی ناوبراو لە ڕێی شیعرە كوردی، عەرەبی، توركی و فارسییەكانییەوە، بۆ ئەمڕۆی كۆمەڵگەی كوردی و تەنانەت وڵاتانی ئیسلامی هێمایەكی دیاری میراتی كوردەواری و ئیسلامییە و تەوەرێكی جێی بایەخە و، قسەلەسەركردنی دەروازەیەكی باشە بۆ ئەوەی میراتی كلاسیكیی خۆمان گەشتر نیشان بدەین.

-تا ئێستا لە ئاستی زانكۆ و ناوەندە زانستییەكان هیچ كۆنفڕانس، سەمپۆزیۆم و دیدارێكی زانستیی لەبارەوە بەڕێوەنەبراوە.

-ئەم كەسایەتییە وێڕای ئەوەی لە هەرێمی كوردستاندا وەك لایەنی تەسەووف مورید و مەنسووبێكی زۆری هەیە و سەر بە بنەماڵەیەكی بەناوبانگی زانستی و عیرفانین لە پارێزگای هەولێر و ناوچەی شەقڵاوە و خۆشناوەتی، لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستانی گەورەشدا لە لایەنە عیرفانییەكە، جێگە و پێگەیەكی دیاری هەیە.

-لەبەرئەوەی كەسایەتییەكی گرنگی نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەم بووە لە ناوچەی شەقڵاوە و دەوروبەری، بۆیە لە هەمووی لەپێشتر كاری كۆلیژی پەروەردەی شەقلاوەیە كە ئاوڕێكی زانستیی لە بیر و بەرهەمی بداتەوە.

ئامانجەكانی كۆنفرانسەكە

-گەڕاندنەوەی ئەو سامانە زانستی و كولتوورییەی كۆمەڵگەی كوردییە بۆ نێو ناوەندە زانستییەكانی، تا لەو ڕێیەوە پاشخانی توێژینەوەی زانستیی بە كەرەستەی خۆماڵی پتەوتر و سەنگینتر بكرێ.

-ئەم كۆنفرانسە وێڕای ئەوەی دەرفەتی توێژینەوە بۆ چەند توێژەرێك دەڕەخسێنێ، لە هەمان كاتدا دەبێتە دەروازەیەك بۆ ئەوەی ناوچەكە بەگشتی و كاریگەرییەكانی تەریقەتەكە زیاتر ببنە كەرەستەی توێژینەوەی زانستی.

زمانی توێژینەوەكان

  • كوردی
  • عەرەبی
  • فارسی
  • توركی
  • ئینگلیزی

ڕێنمایی نووسینی توێژینەوەكان:

  • توێژینەوەكان پێویستە بە ڕێبازی زانستی و ئەكادیمی بنووسرێن.
  • پوختەی باسەكان جگە لە زمانی توێژینەوە، بە دوو زمانی تریش بنووسرێت.
  • وشەی كلیلی (سەرەكی) لەگەڵ پوختەكان دابنرێت.
  • ئیمیل و ژمارەی تەلەفۆن و شوێنی كاری توێژەر لەگەڵ توێژینەوەكەی بنووسرێت.
  • شێوازی بەكارهێنانی سەرچاوە، سیستەمی شیكاغۆ پەیڕەو دەكرێت
  • بۆ زمانی كوردی فۆنتی Unikurd Goran بە قەبارەی 14 بۆ ناوەرۆك و 12 بۆ پەراوێز.
  • بۆ زمانی عەرەبی فۆنتی Simplified Arabic بە قەبارەی 14 بۆ ناوەرۆك و 12 بۆ پەراوێز.
  • بۆ زمانی فارسی فۆنتی B Nazanin بە قەبارەی 14 بۆ ناوەرۆك و 12 بۆ پەراوێز.
  • بۆ زمانی توركی و ئینگلیزی فۆنتی Times New Roman بە قەبارەی 12 بۆ ناوەرۆك و 10 بۆ پەراوێز.

پەیوەندیكردن بە كۆنفڕانسەوە:

ژ تەلەفۆن:009647504947218

009647504707429

ئیمێڵی كۆنفرانس: safi.conf@su.edu.krd

تەوەرە سەرەكییەكانی كۆنفڕانس

-صافی و سۆفیگەریی و عیرفان

-ڕۆڵی تەریقەتەكان لە بەرەوپێشبردنی ئەدەبیاتی كوردی (صافی وەك نموونە)

-شێوازی  شیعری صافی

-شاعیرانی بنەماڵەی صافی هیرانی و كاریگەریی صافی لەسەریان

-كاریگەریی كولتووری ئیسلامی لەسەر شیعری صافی

-كاریگەریی شاعیرانی كلاسیكی كوردی لەسەر صافی هیرانی

-زمان و پۆیەتیكای شیعری صافی

-ڕەخنەی ڕەخنە (بە نمونەی ئەو توێژینەوانەی لەسەر صافی نووسراون)

-موزیك و ئاهەنگ لە شیعری صافی

-سرووشت لە شیعری صافی دا

-پێگەی صافی لەنێو شاعیرانی كلاسیكی كوردیدا

-پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە شیعری صافیدا

-مرۆڤایەتی و هیومانیزم لە شیعری صافیدا

-پێگەی ئافرەت لە دیدی صافیدا

-خۆشەویستی نیشتمان و دیدی نەتەوەیی لە شیعری صافیدا

-ڕەنگدانەوەی فەلسەفە و فەلسەفەی ئیسلامی لە شیعری صافیدا

ڕێكەوتە گرنگەكان:

  • ڕۆژی ڕاگەیاندنی كۆنفرانس: 1/8/2023
  • دوا مۆڵەت بۆ ناردنی پوختە: 20/9/2023
  • وەڵامدانەوەی پوختەكان: 1/10/2023
  • دوا كات بۆ ناردنی توێژینەوەكان: 20/1/2023
  • وەڵامی پەسندكردنی توێژینەوەكان: 1/2/2023

تێبینی

  • توێژینەوەكان زانستی و ئەكادیمین و توێژەر بۆ مەبەستی پلەبەرزكردنەوەی زانستیی دەتوانێت بەكاریبهێنێت.
  • هیچ بڕە پارەیەك لە توێژەر وەرناگیرێت.
  • شوێنی مانەوە و میوانداریی توێژەرەكان لە ئەستۆی كۆنفڕانس دەبێت.

لیژنەی ئامادەكاریی

١. پ. د. چەتۆ حمدامین سمایل (سەرۆكی لیژنە)

٢. پ.ی. د.هیوا احمد عصاف

٣. پ.ی. د. ایوب ئادەم رسول

٤. پ.ی. د. كاروان صلاح الدین شكور

٥. پ.ی. د. جهاد شكری رشید

٦. د.زین بایز طاهر

٧. د.موسا سمایل موسا

٨. د. مهدی عثمان عبدالله

٩. م. ئامانج نجم الدین عبدالغفور

١٠. م. طلعت طاهر حمد

١١. م. بۆتان لطیف عبدالقادر

١٢. م.ی. ئاشتی صمد رحمان

١٣. م.ی. شوان محمد عبدالرحیم

١٤. م. ی. عبدالمطلب عبدالله

١٥. هانا نوزاد جنید

١٦. هبە ئازاد بیا

١٧. دلزار صلاح فتاح

١٨. ابراهیم خلیل فتح الله

١٩. فرهنگ واحد صابر

لیژنەكان

سەرۆكی كۆنفرانس

پ. ی. د. كامەران یونس

لیژنەی زانستی

1-پ.ی. د. هێمن عمر احمد (سەرۆك)

2- پ. د. عەبدولرەحیم ئالكش  (زانكۆی شرناخ- توركیا)

2- پ.ی. د. محمد أحمد حەسەن

3-پ.ی. م. فرهاد عزیز حسن

4-پ. د. مایكل چاید (ئەمریكا)

5-پ. د. جەلیلێ جەلیل (نەمسا)

6-پ.ی. د. یەدوڵڵا پەشابادی (زانكۆی كوردستان- سنە (ئێران)

7-پ.ی. د. ئەرخەوان محمد عبید (زانكۆی كەركووك)

8-د. فەرەنگیز قادری ( زانكۆی ئێگزیتەر- بەریتانیا)

9-پ.ی. د. عبدالله رحمان