رۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠٢٤/٥/٢٠ تیمی زانکۆمان لە پرۆژەی (TeachersMoD)ی پڕۆگرامی ئیڕاسمۆسی یەکێتی ئەوڕوپا بەشداری کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی فراوانیان کرد سەبارەت بە ئامادەکاریەکان بۆ ڕاهێنانەکانی مانگی ئەیلول لە ئەوڕوپا و تشرینی یەکەم لە هەرێمی کوردستان.
لەو کۆبوونەوەیەدا ئەرکی زانکۆکان لە چالاکی و ڕاهێنانە هەمەچەشنەکان دیاریکرا. بۆ ئەو مەبەستە، تیمی زانکۆی سەلاحەدین سەرکردایەتی ٣ چالاکی و ڕاهێنانی گەورە دەکات و تەواوی ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ئامادەکاریەکان.
شایەنی باسە پڕۆگرامی (TeachersMoD) بە بەشداری ٥ (پێنج) زانکۆی کوردستان و زانکۆی (پاڤیا)ی ئیتاڵی و زانکۆی (گرانادا)ی ئیسپانی و (UTAD)ی پورتوگال و (UNIMED) بەسپۆنسەری پڕۆگرامی +Erasmus بەڕێوەدەچێت و پرۆژەکە لە ئێستادا لە ساڵی دووەمیدایە و ئامانج تیایدا تازەکردنەوەی ڕێگاکانی ئامادەکردنی قوتابیانی قوتابخانەکانە بە میتۆدی هاوچەرخ و مۆدێرن.






