رۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠٢٤/٧/٢٩ بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆمان بەشداری کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی فراوانیان کرد سەبارەت بە ئامادەکاریەکان بۆ ڕاهێنانەکانی مانگی ٩ ی ئەم ساڵ وەک بەشێک لە پرۆژەی (TeachersMoD)ی پڕۆگرامی ئیڕاسمۆسی یەکێتی ئەوڕوپا.
لەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایەسەر ئامادەکاری تیمەکانی زانکۆکان بۆ ڕاهێنانەکان مانگی ئەیلول.لە هەردوو وڵاتی ئیتاڵیا و پورتوگال و بەشداریان بە چەند سیمینارێک. شایەنی باسە تیمی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر کارەکانی خۆی جێبەجێکردووە و یەکێک بوو لەو زانکۆیانەی دەستخۆشیان لێکرا بۆ ئامادەکاریەکان.
شایەنی باسە پڕۆگرامی (TeachersMoD) بە بەشداری ٥ (پێنج) زانکۆی کوردستان و زانکۆی (پاڤیا)ی ئیتاڵی و زانکۆی (گرانادا)ی ئیسپانی و (UTAD)ی پورتوگال و (UNIMED) بەسپۆنسەری پڕۆگرامی +Erasmus بەڕێوەدەچێت و پرۆژەکە لە ئێستادا لە ساڵی دووەمیدایە و ئامانج تیایدا تازەکردنەوەی ڕێگاکانی ئامادەکردنی قوتابیانی قوتابخانەکانە بە میتۆدی هاوچەرخ و مۆدێرن.