ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (23 / 10 / 2024) وەک بەشێک لە ڕاهێنانەکانی (ToT) پڕۆژەی (Teachers MOD) لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئیڕاسمۆس پلەس کە یەکێتی ئەوڕوپا پاڵپشتی دارایی دەکات، وێرکشۆپێک لە لایەن بەڕێز (هەوران عبداللە سعید) بەناونیشانی ( Designing and Monitoring Course Syllabi in Light with the Bologna Process) لە هۆڵی ( كتێبخانە) بۆ مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆمان پێشکەشکرا.


