خولێکی ڕاهێنان!

لە چوارچێوەی پرۆژەی (Teachers MOD)ی پڕۆگرامی ئیڕاسمۆس پلەس کە یەکێتی ئەوڕوپا پاڵپشتی دارایی دەکات و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆمان تیایدا بەشدارە، خولێكی ڕاهێنان (ToT) لەم مانگەدا لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی ڕاهێنانی مامۆستایانی زانکۆمان لەسەر کۆمەلێک بابەت کە لە میانەی ئەو پرۆژەیەدا تیشکیان خراوەتەسەر بەمەستی گواستنەوەی ئەو شاراەزایی و کارامەییانە بۆ مامۆستایانی تری زانکۆ. خولەكە لە کۆمەڵێک سیمینار و وێركشۆپی ڕاهێنان پێكدێت. دوای تەواوكردنی خولەكە، بڕوانامە بە بەشداربووان دەبەخشرێت و بڕوانامەكە لە لایەن سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری كؤلێژ واژوو دەكرێ.

تێبینی: بۆ بەشداری و وەرگرتنی بڕوانامەی خولەکە مەرجە ناوت بە ئۆنلاین تۆمار بکەی و لە سیمینار و وێرکشۆپەکان بەشدار بیت.

دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە خۆتان تۆمار بکەن:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf8LXemJ1dO_IeuCFPbkJTkHt4DN4gMvBHurFWVOemLEkuzog/viewform

Scroll to Top