ته‌كنیكى گێڕانه‌وه له ڕۆمانى ( له و ڕۆژیله وه‌فا نه‌مه‌ن)ى سامان خانه‌قینى
(توێژینه‌وه‌یه‌كى تیۆرى شیكاریى ڕه‌خنه‌یى) یه
(PP 183 – 192)
م.ی شه‌یدا ڕه‌شید محه مهد
به‌شى كوردى زانكۆى گه‌رمیان
بڵاوكردنه‌وه : 29/10/2020
DOI: https://doi.org/10.31972/jickpll19.12
پێشه‌كى
رۆمان ژانرێكى زیندوه ،مێژویه‌كى دێرینى هه‌یه و قۆناغ به قۆناغ به‌رو پێشه‌وه چوه ،هه‌میشه جێگهىهكى دیارى هه‌بووه به‌تایبه‌تى له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى رێبازى ریالیزم .ئه‌م ژانره رۆڵیكى گه‌وره‌ى هه‌بووه له گرتنه خوى رۆداوهكان ، به مه‌ستى چاره‌سه‌رو خستنهرویان .ئه‌م گرنگى پێدانه بۆ خودى ژانره‌كه ده‌گه‌رێته‌وه ،كهبنیادێكى فراوان و پره له ململانێ پاڵه‌وانه‌كان و روداو ره‌گه‌زه‌كانى تر . هه‌میشه كراوه‌یه‌و لێكدان و بۆچونى جیاواز هه‌ڵده‌گرێت ،هه‌روه‌ها به هۆی خوێندنه‌وه‌ى رۆمانه‌وه زانیارى زۆرمان ده‌ست ده‌كه‌وێت، له بارى كه‌سایه‌تییه‌كان چونێتى بیركردنه‌وه‌یان گرنگى رووداوه‌كان و راستى و دروستى شوین و كاتى رودانى روداوه‌كان ،چونكه هه‌رچه‌نده رۆمان نوسه‌كان ره‌گه‌زه‌كانى ناو رۆمان به خه‌یاڵ باسده‌كه‌ن ،به‌ڵام ده‌شێ لێكجواندن جهوهرییان هه‌بیت له‌گه‌ڵ ژیانى راستیدا .
یه‌كێك له ڕهگهزهگرنگهكانى رۆمان ته‌كنیكى گێرانه‌وه‌یه ،ته‌كنیكێكى ساكار‌و خێرایى هه‌واڵده‌رى ڕوداوه‌كانه ،ڕوداوى ڕۆمانهكهدهگێڕێتهوه بۆ خوێنه‌ر ،ده‌شێ گێرانه‌وه باس له شوێن بكات یان كاره‌كته‌ره‌كان . دهشكونجى نوسه‌ره‌كه له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات ،هه‌ندێ جاریش كاره‌كته‌ره فرهدهنگهكان رۆڵى بگێر وه‌رده‌گرن .
ڕۆمانى (له‌وڕۆژه یلهوهفا نه‌مه‌ن) یه‌كێكه له ڕۆمانه جوانه‌كانى سامان خانه‌قینى ،تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م ڕۆمانه ئه‌وه‌یه كه به زمانى لوڕی نوسراوه ،خوێنه‌ر جگه له چێژى ڕۆمانه ، ئاشنایى شێوه‌زاره‌كه‌ی ده‌بیت .ئه‌م ڕومانه سه‌رگوزشته‌ى روداوه‌كانى قوناغێك له قۆناغه‌كانى ده‌ربه‌ده‌رى نه‌ته‌وه‌ى كورد به زمانێكى هونه‌رى جوان ،نوسه‌ر وه‌ك وێنه‌گرێك ڕوداوهكانمان بۆ دهگێرَێتهوه .
ناوه‌ڕۆكى توێژینه‌وه‌كه له دوو به‌شى سه‌ره‌كى پێكدێت :به‌شى یه‌كه‌م :له دوو ته‌وه‌ر پێكدێت ،ته‌وه‌رى یه‌كه‌م : باس له چه‌مكى تهكنیگى گێڕانه‌وه و گرنكى گێڕانه‌وه ده‌كات ،ته‌وه‌رى دووه‌م :باس له په‌یوه‌ندى گێڕانه‌وه ده‌كات له گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌كانى تر‌ى ڕۆماندا .به‌شی دووه‌م :به شێكى پراكتیكیهو ته‌كنیكى گێڕانه‌وه له رۆمانه‌كه‌دا ده‌خاته ڕوو .له‌كۆتایشدا ئه‌نجامه‌كان و پوخته‌ى توێژینه‌وه‌كه به زمانى ئینگلیزى و ئه‌وه سه‌رچاوانه‌ى كه به‌كارمان هێناوه خراونه‌ته ڕوو .هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه‌مان په‌یڕه‌وى میتۆدى ڕه‌خنه‌ى پراكتیكى كردوه .
وشه كلیلیه‌كان
(رۆمان ،گێرانه‌وه ، پاڵه‌وانه‌كان ،روداو ،خوێنه‌ر ،نوسه‌ر ،…)
سه‌رچاوه‌كان
1– سابیر ،ئه‌رده‌ڵان ،شوكر ،2009، ته‌كنیكى گێڕانه‌وه له رۆمانهشیعرهكانى شێركۆ بێكه‌س،نامه‌ى ماسته‌ر زانكۆى سه‌لاحه‌دین .
2- عه‌بدوڵا ،پێشڕه‌و ،2004،ئه‌ده‌ب و شێوه كارى تیۆر،چاپخانه‌ى حاجى هاشم ،هه‌ولێر .
3- ئه‌حمه‌د ،موحسن ،2012،فه‌رهه‌نگى ئه‌ده‌بى ،چاپخانه‌ى حه‌مدى ،سلێمانى
4- عه‌بدولا، گه‌شبیر 0،2014،ڕۆمان و شكستى زمانى گێرانه‌وه له رۆمانى نزاكانى دایكم ،سلێمانی
5- مسته‌فا، جه‌واد،2000، رۆمان چییه ؟، ستۆپهى گۆڤارى رامان ،ژ48
6- سه‌راج ،عه‌بدوڵا ،2007،به‌ره و ئاستهنهى رۆمان و گۆشه نیگاكان ، سلێمانى ،ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م ،چاپى یه‌كه‌م .
7- نه‌جمه‌دین ئه‌ڵوه‌نى ،نه‌جم، خالد ،بینایى كات له سێ نمونه‌ى رۆمان كوردیدا (ژانى گه‌ل،شار ،ڕاز)، 2004، سلێمانى ،ده‌زگایى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م .
8- هه‌ژار ،1388،هه‌نبانه بۆرینه ،فه‌رهه‌نگى كوردى –فارسى ،چاپ ششم ،تهران .
9- سعید، جه‌لال ئه‌نۆر ،2009،ته‌كنیكى گێڕانه‌وه له ڕۆمانى ئێواره‌ى په‌روانه‌ى به‌ختیار عهليدا ، سلێمانى چاپخانه‌ى كه‌مال .
10- عه‌لى ،ڕوناك سه‌لاح ،،2017هونه‌رى فه‌نتازیا له چیرۆكى نوێى كوردیدا به‌نمونه‌ى چیرۆكه‌كانى سابیر ڕه‌شید و شێرزاد حه‌سه‌ن ،2017،ناوه‌ندى رۆشنبیرى ئاوێر.
11-سامان خانه‌قینى ،2018،له‌و ڕۆژهیله وه‌فا نه‌مه‌ن ،چاپخانه‌ى ڕه‌هه‌ند،چاپى یه‌كه‌م .
سه‌رچاوه‌ى عه‌ره‌بى
كریم الحفاجى ،احمدرحیم ،2012، المصطلح السردى فى النقدالادبى العربى الحدیث،دار صفا للنشر والتوزیع،عمان الطبعهالاولى
نامه ئه‌كادیمیه‌كان
ابراهیم ،سه‌میر ئه‌حمد ،2007، ته‌كنیكى گێڕانه‌وه له رۆمانه‌كانى خسروجافدا ،زانكۆى سه‌لاحه‌دین
تاهر ،سه‌یوان محمه‌د ،2013، بنیادى هونه‌رى له چیرۆكه‌كانى كاوس قهفتاندا ،زانكۆی سلێمانى .
Can you be more specific about the content of your article? After reading it, I still have some doubts. Hope you can help me.