نه‌رێكردن له زمانى كوردى و فارسی‌دا
(PP 431 – 454)
توێژه‌ران:
م.ى. شه‌هره‌زاد نایب موحه‌مه‌د / م.ى. سالم حه‌سه‌ن عه‌زیز / م.ى. به‌هره سه‌لام حه‌مه‌غه‌ریب
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه زانكۆى هه‌ڵه‌بجه زانكۆى هه‌ڵه‌بجه
بڵاوكردنه‌وه : 29/10/2020
DOI: https://doi.org/10.31972/jickpll19.25
پوخته‌ى توێژینه‌وه‌كه
نه‌رێكردن وه‌ك بابه‌تێكى زمانیی كرده‌یه‌كه چ له ئاستى ڕێزمان، یان ئاستى واتاسازیدا ڕۆڵ و ئه‌ركى تایبه‌تی هه‌یه و جێگاى بایه‌خ پێدانه له گشت زمانه‌كاندا ، له هه‌ر زمانێكیشدا كۆمه‌ڵێك تایبه‌تیه‌تى خۆیی هه‌یه، بۆیه ئێمه‌ش به گرنگمانزانى، كه توێژینه‌وه له‌و بابه‌ته گرنگه زمانییه بكه‌ین و به‌راوردى ئه‌و بابه‌ته له هه‌ردوو زمانى كوردى(شێوه‌زارى سلێمانى) و زمانى ستانداردى فارسی‌دا(فارسى نوێ) بكه‌ین، تا بتوانین تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه گرنگه له هه‌ردوو ئاستى وشه‌سازى و رٍسته‌سازیشدا به وردى شیبكه‌ینه‌وه، به‌پێى ڕێبازى وه‌سفى شیكارى.
توێژینه‌وه‌كه‌شمان له پێشه‌كى و سێ به‌ش پێكهاتووه:
به‌شى یه‌كه‌م: تایبه‌تمانكردوه به نه‌رێكردن له زمانى كوردیدا، له دوو ته‌وه‌ره پێكهاتووه:
ته‌وه‌ره‌ى یه‌كه‌م، چه‌مك و زاراوه‌ى نه‌رێكردن و پێناسه‌ى نه‌رێكردن، جۆره‌كانى نه‌رێكردن، نه‌رێكردن له‌ڕووى واتاوه له‌خۆده‌گرێت.
ته‌وه‌ره‌ى دووه‌م، نه‌رێكردن له هه‌ردوو ئاستى وشه‌سازى و ڕسته‌سازیدا خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌شى دووه‌م: تایبه‌ته به نه‌رێكردن له زمانى فارسی‌دا، به‌هه‌مان شێوه‌ى به‌شى یه‌كه‌م له دوو ته‌وه‌ره پێكهاتووه:
ته‌وه‌ره‌ى یه‌كه‌م، چه‌مك و زاراوه‌ى نه‌رێكردن و پێناسه‌ى نه‌رێكردن، جۆره‌كانى نه‌رێكردن، نه‌رێكردن له‌ڕووى واتاوه له زمانى فارسی‌دا له‌خۆده‌گرێت.
ته‌وه‌ره‌ى دووه‌م، نه‌رێكردن له هه‌ردوو ئاستى وشه‌سازى و ڕسته‌سازیدا له زمانى فارسی‌دا خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌شى سێیه‌م: له‌م به‌شه‌ى توێژینه‌وه‌كه‌ماندا هه‌ستاوین به به‌راوردكردنى نه‌رێكردن له هه‌ردوو زمانى كوردى و زمانى فارسی‌دا، كه له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه به‌راوردكارییه‌كه‌مان كردووه.
– به‌راوردكردنى مۆرفێمه‌كانى نه‌رێكردن له زمانى كوردى و فارسی‌دا.
– به‌راوردكردنى نه‌رێكردنى ئاوه‌ڵناو له زمانى كوردى و فارسی‌دا.
– به‌راوردكردنى مۆرفێمه‌كانى نه‌رێكردنى كردار له زمانى كوردى و فارسی‌دا.
– به‌راوردكردنى نه‌رێكردنى ڕسته له زمانى كوردى و فارسی‌دا.
له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شماندا ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى پێى گه‌یشتووین له توێژینه‌وه‌كه‌دا و لیستى سه‌رچاوه‌كان و كورته‌ى توێژینه‌وه‌كه به زمانه‌كانى كوردى و فارسى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى خراونه‌ته‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌كان
به زمانى كوردى
كتێب:
- ئه‌وره‌حمانى حاجى مارف( 2000)، ڕێزمانى كوردى، به‌شى یه‌كه‌م وشه‌سازى، به‌رگى پێنجه‌م-كردار، چاپى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى سه‌رده‌م، سلێمانى.
- ئاسۆ عه‌بدولڕه‌حمان كه‌ریم(2014)، ڕۆنانى ڕسته له شێوه‌زارى فه‌یلیدا، چاپى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى موكریان، هه‌ولێر.
- تارا عه‌بدوڵا سه‌عید( 2014)، هه‌ندێك لایه‌نى ڕێزمانى زارى فه‌یلى، چاپى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى حاجى هاشم، هه‌ولێر.
- سه‌لوا فه‌ریق ساڵح(2009)، كردارى داڕێژراو له‌نێوان كوردى و فارسی‌دا، چاپى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى خانى، دهۆك.
- عه‌بدولڵا حوسێن ره‌سول(1991)، ناكردن له كوردیدا، چاپخانه‌ى هیڤى، هه‌ولێر.
- عبدالله حسین ره‌سول(2014)، مۆرفیمه ڕێزمانییه‌كانى كار، چاپى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى حاجى هاشم، هه‌ولێر.
- عه‌بدولواحید موشیر دزه‌یی( 2013)، ڕسته‌سازى ڕۆنانكارى و گوێزانه‌وه، چاپى یه‌كه‌م، هه‌ولێر.
- عه‌بدولواحید موشیر دزه‌یی( 2015)، پراگماتیك و ڕه‌وانبێژى، چاپى یه‌كه‌م، هه‌ولێر.
- نه‌ریمان خۆشناو(2012)، ڕێزمانى كوردى، چاپى چواره‌م، چاپخانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.
- نورى عه‌لى ئه‌مین( 2014)، ڕێزمانى كوردى، چاپى چواره‌م، چاپخانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.
- وریا عومه‌ر ئه‌مین(2004)، ئاسۆیه‌كى تر‌ى زمانه‌وانى، چاپى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى ئاراس، هه‌ولێر.
- یوسف شریف سعید(2012)، كارى لێكدراو له زمانى كوردى و فارسی‌دا، چاپى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى حاجى هاشم، هه‌ولێر.
گۆڤار
- سه‌لام ره‌حیم ڕه‌شید، خۆشناو عزیزامین(2016)، ڕێزمانى جێناو له كرمانجى ناوه‌ڕاستدا، گۆڤارى زانكۆى گه‌رمیان، ژماره 7.
به زمانى فارسى:
كتێب :
- حسن انورى، حسن احمدى گیوى(1391)، د‌ستور زبان فارسى2،ویرایش چهارم، چاپ دوم ، ایران.
- فاطمه جعفرى(1392)، د‌ستور كاربردى ویژه‌ى زبان اموزان غیرفارسى زبان، جلد دوم، انتشارات دانشگاه تهران-ایران.
- مهدى مشكوه الدینى(1379)، د‌ستور زبان فارسى، چاپى سیزده هم، انتشارات دانشگاه فردوسى-مشهد،ایران.
گۆڤار
- بلقیس روشن، شهلا ناصرى(1392)، ایا هر جمله مپبت فارسى یك نڤیر منفى دارد؟، ادب پژوهش، شماره بیست‌و پنج، پایز.
- والى رضایی، مهناز ازادمنش( 1397)، رده‌شناسى نفى در زبان فارسى: انگاره نقشه معنایی، نشریه پژوهش هاى زبان شناسى تگبیقى، سال هشتم، شماره هشتم، بهار و تابستان.
ماڵپه‌رى ئه‌لیكترۆنى:
- محمد حسین كلانترى، (2019)، نفى سازى(نفى) در زبان فارسى academia.edu
- مهرزاد منصورى، نفى در زبان فارسى از منڤرى رده‌شناسى زبانى academia.edu
- وی‌دا شقاقى(2019)، پیشوند نفى در زبان فارسى، دانشتگاه علامه گباگبایى ensani.ir/article
Can you be more specific about the content of your article? After reading it, I still have some doubts. Hope you can help me.